دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی کورد لە سەلاسی باوەجانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری:ڕۆژی سێشەممە٣٠ی خاکەلێوەی١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ڕامین ڕەحمانی تەمەن١٧ساڵ خەڵکی سەلاسی باوەجانی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بە پێی زانیارییەکان هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هێرشیان کردووتە سەر ماڵی باوکی ئەو هاووڵاتییە و پاش دەستبەسەر کرانی ناوبراو ماڵی باوکیان پشکنیوە.
شایای باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri