‌ شەمزین محەممەدی پاش تەواو بوونی ماوەی حوکمەکەی ئازاد کرا

خۆڕاگری:ڕۆژی سێشەممە٣٠ی خاکەلێوەی١٤٠١ی هەتاوی بەندکراوێکی سیاسی کورد بە ناوی شەمزین محەممەدی خەڵکی بۆکان پاش تواو بوونی ماوەی ٥مانگ لە سزای بەندکرانی لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە ٥ی گەڵاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری بۆکان دەستبەسەر و دواتر مانگی خەرمانان بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرابوو ناوبراو دواتر بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای شاری بۆکان بە سەرۆکایەتی دادوەر پەیمان ڕۆستەمی سزای ٥مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.
شایانی باسە ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزاکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری بۆکان کرابوو.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri