محەممەدسەدیق عەزیزی حوکمی ٢ساڵ و ٦مانگ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری:لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا سەربازێکی کورد بە ناوی محەممەدسەدیق عەزیزی تەمەن١٩ساڵ کوڕی لووقمان لەلایەن لقی١ی دادگای نیزامی ورمێ بە تۆمەتی هاوکاری کردن لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران حوکمی ٢ساڵ و ٦مانگ بەندکرانی تەعزیزی بەسەر دا سەپێندرا.
بە پێی زانیارییەکان ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی خاکەلێوەی١٤٠١ی هەتاوی ئەو حوکمە بە شێوەی فەرمی بە ناوبراو ڕاگەیندراوە.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە ڕێکەوتی ٢٠ی ڕێبەندان لە یەکێک لە پادگانەکانی شاری تاران لەلایەن حیفازەتی ئیتلاعاتی ئەرتەش دەستبەسەر کرابوو و گوازرابووە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شنۆ و پاش چەند ڕۆژ ڕاگیرانی لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە بۆ ڵێکۆلینەوە گوازرابووە بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی شاری ورمێ.
شایانی باسە ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەر کرانی مافی بوونی پاڕێزەر و چاو پێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri