چوار هاووڵاتیی خەڵکی کامیاران حوکمی بەندکرانیان بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری:ڕۆژی یەکشەممە٢٧ی خاکەلێوەی١٤٠١ی هەتاوی چوار هاووڵاتیی خەڵکی کامیاران بە ناوەکانی “میرزا محەممەد ڕەحمانی”،”سیروان قوربانی”،”ئامانج قوربانی”و”بورهان کەمانگەر”لەلایەن لقی١٠١ی دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە تۆمەتی پڕوپاگەندە بە قازانجی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران هەر کام حوکمی ٣مانگ و ١ڕۆژ بەندکرانی تەعزیریان بەسەر دا سەپێندرا.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییانە ڕۆژی دووشەممە ٢ی بەفرانباری١٤٠٠ی هەتاوی بە تۆمەتی بەشداری کردن لە پرسە و سەرەخۆشی شەهید حەیدەر قوربانی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کرابوون.
شایانی باسە ئەو هاووڵاتییانی ڕۆژی سێ شەممە ٢١ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی پاش تەواو بوونی لێپێچینەوە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری کامیاران بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوە چوونی دادگاکەیان ئازاد کرابوون. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri