دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتیی کورد خەڵکی خوراسان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری:ڕۆژی یەکشەممە٢٧ی خاکەلێوەی١٤٠١ی هەتاوی دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی جەلال خاکسار تەمەن٤٤ساڵ و حەسەن یەزدانی تەمەن٤٥ساڵ خەڵکی شاری قوچان سەر بە پاڕێزگای خوراسان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
جێگای ئاماژەیە ئەو دوو هاووڵاتییە لە باشووری کوردستان ئیشی جۆشکاری دەکەن و پاش گەرانەوەیان بۆ ئێران لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراون.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییانە لەبەر دەست دا نییە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri