دەستبەسەر کرانی چوار هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆراگری:ڕۆژی شەممە۲۷ی خاکەلێوەی۱۴۰۱ی هەتاوی چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی شارام بوورک،ناسر حوسێنی،عومەر ئیبراهیم نادری و لەیلا ئیبراهیم نادری کچی عومەر خەڵکی گوندی سۆغانلوو سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کراون.
بە پێی زانیارییەکان ئەو چوار هاووڵاتییە پاش دەستبەسەر کرانیان بۆ لیپێچینەوە گوازراونەتەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە.
جێگای ئاماژەیە ڕۆژی دووشەممە٢٩ی خاکەلێوە پاش لێپێچەنەوە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات”ناسر حوسێنی”و”عومەر ئیبراهیم نادری” بە وەڕگرتنی بەڵێننامە ئازاد کراون و لەیلا ئیبراهیم نادری”و”شارام بوورک” گوازراونەتە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە و ورمێ.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ناوبراوان لەبەر دەست دا نییە.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri