دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتیی کورد لە پیرانشار و تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری:ڕۆژی پێنجشەممە٢٥ی خاکەلێوەی١٤٠١ی هەتاوی دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوی سەعدی مەحموودی کوڕی عومەر خەڵکی پیرانشار و ڕۆژی جومعە ٢٦ی خاکەلێوە چالاکێکی بواری مافی کرێکاری بە ناوی “مورتەزا سەیدی” خەڵکی کامیاران دانیشتووی شاری تاران لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کراون.
جێگای ئاماژەیەسەعدی مەحموودی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری پیرانشار بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار کراوە،
شایانی باسە هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەر کردنی مورتەزا سەعدی ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر بەشێک لە کەرەستەی شەخسی ناوبراو دا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri