بێهرووز شاکری کۆتایی بە مانگرتنی خۆی هێنا

خۆراگری:ڕۆژی یەکشەممە٢٨ی خاکەلێوەی١٤٠١ی هەتاوی بەندکراوی سیاسی کورد بێهرووز شاکری پاش زیاتر لە دوو حەوتوو مانگرتن لە خواردن لە ژووری تاکەکەسی دا دوای بەلێننی جێبەجێ کردنی داواکارییەکانی لەلایەن بەرپرسانی زیندانی ورمێ کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا و گەراندرایەوە بۆ بەندی سیاسی لە بەندیخانەی ورمێ.
جێگای ئاماژەیە بێهرووز شاکری ڕۆژی ١١ی خاکەلێوەی١٤٠١ی هەتاوی لەگەڵ هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی نایب عەسکەری بە نیشانەی دەڕبرینی ناڕەزایەتی مانیان لە خواردن گرتبوو،
شایانی باسە بێهرووز شاکری ڕۆژی سێ شەممە ٦ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی کە بەتۆمەتی کوشتنی ئەندامێکی سپای پاسداران و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران ،پێشتر لە لایەن دادگای شۆڕشی ورمێ سزای سێدارەی بە سەر دا سەپێندرابوو، کە ئەو حوکمە لە لایەن لقی ٣١ی دیوانی بەرزی وڵات وەک خۆی پشتراست کراوەتەوە.

سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri