محەممەد فەتحوڵلاهی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

خۆڕاگری:ڕۆژی یەکشەممە٢٨ی خاکەلێوەی١٤٠١ی هەتاوی دەستبەسەر کراوی کورد محەممەد فەتحوڵلاهی کوڕی بازید خەڵکی بۆکان بە دانانی بارمتەی٢٠٠میلیۆن تمەن بە شێوەی کاتی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی چوارشەممە٢٤ی خاکەلێوەی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هێرشیان کردووتە سەر ماڵی باوکی ناوبراو و دەستبەسەریان کردووە.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ناوبراو لەبەر دەست دا نییە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri