هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

خۆڕاگری:ڕۆژی شەممە٢٧ی خاکەلێوەی١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی سەلاح ئازادی خەڵکی مەریوان دوای بانگهێشت کرانی بۆ لقی١ی دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوە چوونی دادگایەکەی ئازاد کرا.
بە پێی زانیارییەکان ئەو هاووڵاتییە ١٨ی خاکەلێوەی١٤٠١ی هەتاوی بە تۆمەتی پڕوپاگەندە بە دژی نیزام و چالاکی بە قازانجی یەکێک لە حیزبەکوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێگای تۆرە کۆمەڵایەتییەکان دەستبەسەر کراوە.
شایانی باسە ئەو هاووڵاتییە مامۆستا و چالاکێکی بواری مافی مامۆستایانە لە شاری مەریوان. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri