دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی تر لە بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری:ڕۆژی شەممە٢٧ی خاکەلێوەی١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی تر خەڵکی بۆکان بە ناوی”خالید حاجی ڕەسووڵپوور”لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بو شوێنێکی نادیار.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە لە شوێنی کاڕەکەی دەستبەسەر کراوە و پاش دەستبەسەر کرانی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هێرشیان کردووتە سەر ماڵی ناوبراو و پشکنینی ماڵەکەیان کردووە.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ناوبراو لەبەر دەست دا نییە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri