دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات

خۆڕاگری:ڕۆژی چوارشەممە٢٤ی خاکەلێوەی١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی”محەممەد فەتحوڵلاهی”کوڕی بازید خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بە پێی زانیارییەکان هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هێرشیان کردووتە سەر ماڵی باوکی ناوبراو و دەستبەسەریان کردووە.
جێگای ئاماژەیە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ناوبراو لەبەر دەست دانییە.
شایانی باسە ئەو هاووڵاتییە پێشتر ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران بووە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri