دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەردەشت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری:ڕۆژی سێشەممە٩ی خاکەلێوەی١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی”حامید عوسمانی”خەڵکی گوندی”یاسین ئاوا”دانیشتووی شاری سەردەشت لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بە پێی زانیارییەکان هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هێرشیان کردووتە سەر ماڵی ناوبراو و پاش پشکنینی ماڵەکەی دەستبەسەریان کردووە.
جێگای ئاماژەیە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ناوبراو لەبەر دەست دا نییە.
شایانی باسە بنەماڵەی ناوبراو تا ئێستا چەندجار بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان و شوێنی ڕاگیرانی سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەیان کردوە،کە بێ ئاکام ماوەتەوە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri