دوو هاووڵاتیی خەڵکی نەغەدە حوکمی بەندکرانیان بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری:لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا دووهاووڵاتیی بە ناوەکانی “ئەحەد مەولودی” کوڕی موتەلیب و خەڵکی گوندی یونسلیان و”حوسێن خەلیانی” کوڕی خوسرەو و خەڵکی گوندی کوئێکان سەر بە شاری نەغەدە لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە تۆمەتی پروپاگەندە بە قازانجی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران هەر کام حوکمی ٥مانگ بەندکرانیان بەسەر دا سەپێندرا.
جێگای ئاماژەیە ئەو دوو هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری نەغەدە دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە کرابوون و پاش یەک حەوتوو دەستبەسەر کران و ڕاگیران بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوە چوونی دادگاکەیان ئازاد کرابوون. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri