‌هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە حوکمی بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری:لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی هوشیار شەعبانی تەمەن٢٨ساڵ خەڵکی بانە لەلایەن لقی١ی دادگای شوڕشی سەقز لە شاری بانە بە سەرۆکایەتی دادوەر ئەکبەر ڕەزایی بە تۆمەتی پڕوپاگەندە بە قازانجی یەکێک لە حیزبە کوردییەکان بە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێگای تۆرە کۆمەلایەتییەکان حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا کە دواتر ئەو حوکمە بۆ٨مانگ بەندکران کەم کرایەوە.
جێگای ئاماژەیە کە بەندکراو هوشیار شەعبانی ٧٥ڕۆژ دەستبەسەر کرانی پێشووی بۆ هەژمار دەکڕێت و ٦مانگی دیکەی حوکمەکەی بۆ ماوەی پێنچ ساڵ هەڵپەسێردراوە و لەو ماوەیەی دا ناوبراو هەر سێ مانگ جارێک دەبێ خۆی بە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بانە بناسێنێت.
شایانی باسە ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە ٧ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بانە بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە کرابوو و ناوبراو پاش ٢مانگ و ١٥ڕۆژ دەستبەسەر کران و ڕاگیران لە بەندیخانەی ئەو شارە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی ئازاد کرابوو.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri