‌ بەندکراوێکی سیاسی کورد پاش تەواو بوونی ماوەی حوکمەکەی لە بەندیخانەی بۆکان ئازاد کرا

خۆڕاگری:ڕۆژی چوارشەممە٢٤ی خاکەلێوەی١٤٠١ی هەتاوی بەندکراوێکی سیاسی کورد بە ناوی “محەممەد حاجی ڕەسووڵ”خەڵکی شاری بۆکان پاش تەواو بوونی ماوەی پێنج مانگ حوکمەکەی لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە پێشتر ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و پاش ماوەیەک دەستبەسەر کران لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری بۆکان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچونی دادگایەکەی ئازاد کرابوو و دواتر لە لایەن لقی ١٠١ دادگای شۆڕشی شاری بۆکان بە سەرۆکایەتی دادوەر پیمان ڕوستەمی بە تۆمەتی پڕۆپاگاندە بە دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٥مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرابوو.
شایانی باسە ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزاکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری بۆکان کرابوو.

سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri