کەیهان موکەڕەمی مرەخەسی کاتی پێدرا

خۆڕاگری:ڕۆژی دووشەممە٢٢ی خاکەلێوەی١٤٠١ی هەتاوی بەندکراوێکی سیاسی کورد بە ناوی کەیهان موکەڕەمی لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ بە دانانی بارمتە مرەخەسی کاتی پێدرا.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە پێشتر رۆژی دووشەممە ١٧ی پوشپەڕی ١٣٩٨ی هەتاوی لەگەڵ دووهاووڵاتی دیکە بە ناوەکانی “سابیر کەماڵی ” و”کامران کەماڵی” لە گوندی ئەنبێ سەر بە شاری ورمێ لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرا بوو.
شایانی باسە دواتر ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری ورمێ سزای ٥ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە . سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri