چوارهاووڵاتیی کورد پاش بانگهێشت کرانیان بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بە دانانی بارمتە و وەڕگرتنی بەڵێننامە ئازاد کران

خۆڕاگری:لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا سێ هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی”ئەحمەد پەیغامی”،”هادی حوسێنزادە”و”محەممەد ئازەرەخش”و هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی “سەیدعەزیز ئەحمەدی”کوڕی سەید ڕەحمان بە تۆمەتی بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی نەوڕۆزی بانگهێشت ئیدارەی ئیتلاعات کراون و پاش چەند کاتژمێر دەستبەسەر کران و لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە و وەڕگرتنی بەڵێننامە ئازاد کراون.

سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri