‌ نایب عەسکەری کۆتایی بە مانگرتنی خۆی هێنا

خۆڕاگری:ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی خاکەلێوەی١٤٠١ی هەتاوی نایب عەسکەری بەندکراوی سیاسی کە پاش زیاتر لە ١٢ڕۆژ لەگەڵ بێهرووز شاکری بە هۆی دەڕبرین ناڕەزایەتی لە بەڕپرسانی زیندان مانیان لە خواردن گرتبوو پاش گواستنەوەی لە ژووری تاکە کەسی بۆ بەندی ئەو بەندیخانەیە کۆتایی بە مانگرتنی خۆی هێنا.
بە پێی زانیارییەکان بێهرووز شاکری بەردەوامە لە مانگرتنی و ئێستا لە ژووری تاکەکەسی دایە و باروودۆخی تەندرووستی ناجێگیرە.
جێگای ئاماژەیە شاکر بێهرووزی ڕۆژی سێ شەممە ٦ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی کە بەتۆمەتی کوشتنی ئەندامێکی سپای پاسداران و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران ،پێشتر لە لایەن دادگای شۆڕشی ورمێ سزای سێدارەی بە سەر دا سەپێندرابوو، کە ئەو حوکمە لە لایەن لقی ٣١ی دیوانی بەرزی وڵات وەک خۆی پشتراست کراوەتەوە.
شایانی باسە نایب عەسکەری ڕۆژی شەممە ٧ی خاکەلێوەی١٤٠٠ی هەتاوی بە تۆمەتی ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ورمێ دەستبەسەر کراو و ڕۆژی پێنج شەممە ٢٧ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی،پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکانی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئیتلاعاتی سپای ورمێ بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە و تا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.

سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri