دەستبەسەر کرانی ٦هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری:ڕۆژی یەکشەممە٢١ی خاکەلێوەی١٤٠١ی هەتاوی ٦هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوەکانی”ڕەزا ئیسلام دوست”،”سامان ڕەسوڵزادە”،”سەنعان ڕەسوڵزادە”،”دیاکۆ خەلیلی”،”ئەشکان شکاک”،”سینا ئاقازادە”لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هێرشیان کردووتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییانە و بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کراون.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییانە بە تۆمەتی بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی دەستبەسەر کراون کە پێشتریش لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعات بانگهێشت کراون و لێپرسینەوەیان لێ کراوە.
شایانی باسە سینا ئاقازادە پاش چەند کاتژمێر دەستبەسەر کران و لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە. سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri