ئازاد بوونی دوو بەندکراوی شاری شنۆ بە پێبەندی ئەلێکترۆنی

خۆراگری:لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا باوک و کوڕێکی خەڵکی گوندی ئاڵیاوێ سەر بە شاری شنۆ بە ناوەکانی”ئیبراهیم حوسێنی” تەمەن ٥٦ساڵ و کوڕەکەی”سەلاحەدین حوسێنی”تەمەن٢٨ساڵ کە پێشتر لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری شنۆ سزای بەندکرانیان بەسەر دا سەپێندرابوو بە پێبەندی ئەلێکترۆنی لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە ئازاد کران.
جێگای ئاماژەیە کە ئەو دووهاووڵاتییە پێشتر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری شنۆ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکیک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و دواتر ڕێکەوتی ٥ی جۆزەردان ١٤٠٠ی هەتاوی بە دانانی٥٠٠میلیۆن تمەن بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرابوون.
شایانی باسە ئەو دوو هاووڵاتییە لە مانگی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری شنۆ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران ئیبراهیم حوسێنی” سزای ٧ساڵ و ٧مانگ بەندکران و “سەلاحەدین حوسێنی” سزای ٢ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرابوو کە دوایی نارەزایەتی دەربڕین و بە ڕێوەچوونی دادگای پێداچوونەوە سزای بەندکرانی “ئیبراهیم حوسێنی” بۆ ٣ساڵ و ٦مانگ بەندکران و”سەلاحەدین حوسێنی” سزاکەی بۆ ٢ساڵ بەندکران و ٢ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو گۆڕدرابوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri