کییومەرس لەتیفی دەستبەسەر کراوی کورد لە بەندیخانەی ناوەندی سنە گوازرایەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە

خۆڕاگری:ڕۆژی یەکشەممە٢١ی خاکەلێوەی١٤٠١ی هەتاوی چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی کییومەرس لەتیفی تەمەن٤١ساڵ خەڵکی شاری سنە لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە گوازرایەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری گواستنەوەی ئەو هاووڵاتییە بۆ گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە لەبەر دەست دا نییە.
ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی سێ شەممە ٢٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە.
جێگای ئاماژەیە ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕەشەممەی ١٤٠٠ی هەتاوی پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەی گوازرابووە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ناوبراو لەبەر دەست دانییە.

سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri