‌بەردەوامی شاکر بێهرووزی و نایب عەسکەری لە مانگرتن لە خواردنیان

خۆڕاگری:”شاکر بێهرووزی”و”نایب عەسکەری” دوو بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەی ورمێ کە ماوەی حوکمەکەیان لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ تێپەر دەکەن پاش تێپەربوونی زیاتر لە ١٠ ڕۆژ لە مانگرتنیان بە هۆی دەڕبرینی ناڕەزایەتی لە بەرپرسانی زیندان ئێستا لە ژووری تاکەکەسی ئەو بەندیخانەیە ڕاگیراون.
ئەو دوو هاووڵاتییە ڕۆژی ١١ی ڕەشەممەی١٤٠١ی هەتاوی مانیان لە خواردن گرتووە و باڕوودۆخی تەندرووستی ئەو دوو بەندکراوە سیاسییە ناجێگیرە.
جێگای ئاماژەیە شاکر بێهرووزی ڕۆژی سێ شەممە ٦ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی کە بەتۆمەتی کوشتنی ئەندامێکی سپای پاسداران و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران ،پێشتر لە لایەن دادگای شۆڕشی ورمێ سزای سێدارەی بە سەر دا سەپێندرابوو، کە ئەو حوکمە لە لایەن لقی ٣١ی دیوانی بەرزی وڵات وەک خۆی پشتراست کراوەتەوە.
نایب عەسکەری ڕۆژی شەممە ٧ی خاکەلێوەی١٤٠٠ی هەتاوی بە تۆمەتی ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ورمێ دەستبەسەر کراو و ڕۆژی پێنج شەممە ٢٧ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی،پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکانی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئیتلاعاتی سپای ورمێ بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە و تا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.

سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri