‌ پەیامی پیرۆزبایی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی یەکێتی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان


بۆ بەڕێوەبەری یەکێتی لاوان و ئەندامانی یەکێتی لاوان سڵاوێکی شۆڕشگیرانە:
سەرەتا بە بۆنەی ساڵیادی دامەزرانی یەکێتی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەرمترین پیڕۆزبایتان پێشکێش دەکەین.
بێ گومان لاوان دەوڕێکی گرینگ و کاریگەریان لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەڵەکەمان دا هەبووە،بۆ لەسەر پێ ڕاگرتنی ئەو بزوتنەوەیە و بەردەوامی دان بە خەبات و تێکۆشان، لاوان مەیدان داریان کردووە.
ئێمە لە ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وێرای پیرۆزبایی هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان لە ئەرکەکانتان بۆ بە ئاوات دەخوازین،هیوادارین لاوان هەر وەک لە ڕابردوو دا لە چەند وێستگەی گرینگ لە مێژووی خەبات و تێکۆشانی گەڵەکەماندا حزووری بەر چاویان هەبووە ،تا وەدیهاتنی ئاوات و ئامانجەکانی گەڵەکەمان شێلگیرانە لە خەبات و بەرخۆدان بەردەوام بن.
ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی
ڕۆژهەڵاتی کوردستان
٢٢ی خاکەلێوەی١٤٠١ی هەتاوی
١١ی ئاوریلی٢٠٢٢