دوو بڕا خەڵکی بانە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کران

خۆڕاگری:ڕۆژی شەممە٢٠ی خاکەلێوەی١٤٠١ی هەتاوی دوو بڕای خەڵکی بانە بە ناوەکانی”ڕێبین ڕیشی”تەمەن٢٨ساڵ و”ڕامین ڕیشی”تەمەن٢٥ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
جێگای ئاماژەیە ئەو دوو بڕایە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شوێنی کاڕەکەیان کە ڕامین ڕیشی ئارایشگەرە و ڕێبین ڕیشی بەرگدووری هەیە دەستبەسەر کراون.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ناوبراوان لەبەر دەست دا نییە. سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri