سێ هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی کورد بە وەڕگرتنی بەڵێننامە ئازاد کران

خۆڕاگری:سێ هاووڵاتییەی کورد بە ناوەکانی بە ناوەکانی پەریسا سپاهی تەمەن١٧ساڵ و کەویار ئەلیاسی تەمەن١٨ساڵ وعێرفان زوڵفی نیا تەمەن١٨ساڵ کە حەوتووی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە پیرانشار دەستبەسەر کرابوون دوای لێپێچینەوە و ئەشکەنجەیەکی زۆر بە وەڕگرتنی بەڵێننامە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ ئازاد کران.
ئەو سێ هاووڵاتییە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار کراون.
جێگای ئاماژەیە ئەو سێ هاووڵاتییە پاش ئازاد بوونیان دوو جار لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعات بانگهێشت و لێپێچینەوەیان لێ کراوە.
شایانی باسە ناوبراوان ڕۆژی یەکشەممە١٤ی خاکەلێوەی١٤٠١ی هەتاوی لەگەڵ دوو هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی یوسف حەشرەتی”تەمەن٢٢ساڵە و”مەنسوور کانی ڕەش”تەمەن٣٢ساڵە خەڵکی پیرانشار لە ناو ماڵێک لە گوندی کارخانە قەند سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازراوبوونەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri