سۆهەیلا حیجاب دوای ٥ ڕۆژگەران و سووڕان لە بەندیخانە جیاجیاکانی ئێران گەرێندرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری کرماشان

خۆڕاگری :سۆهەیلا حیجاب بەند کراوی سیاسی کورد کە لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندی شاری کرماشان ماوە بەندکرانەکەی تێپەر دەکات، دوو حەوتوو پێش ئێستا بە نیشانە نارەزایتی دەربڕین بە وەڵام نەدانەوە بە داواکارییەکانی لێوەکانی خوی دووریبوون،هەروەها چاوەکانیشی بە باند بەستبوون، دوای ئەوەی بە زۆر لە لایەن چەند کەس بەخییەی لێوەکانی دەکەنەوە بە مەبەستی گواستنەوە لە بەندیخانە کرماشان دەیبەن بۆ زینانی ئەوین لە تاران،بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین، بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە، دوای پێنج ڕۆژ گەران سووڕان دووبارە دەگەڕێندرێتەوە بۆ بەندیخانە کرماشان.
شایانی باسە کە لە هەموو ئەو ماوەیە دا سوهەیلا حیجاب بەردەوام بوو لە مانگرتنی لە خواردن هەر بەم هۆیە باری تەندرووستی تێکچووە و،لە ڕێگادا چەندی جار لە هۆش خۆی چووە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri