بەردەوامی دەستبەسەر کردنی پێنج کەس لە دەستبەسەر کراوانی پاییزی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی لە شاری بانە

خۆڕاگری:پێنج کەس لە دەستبەسەر کراوانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو بە ناوەکانی بێهزاد پزشکی تەمەن ٣٢ساڵ،کەریم پزیشکی،ڕەفیق پزیشکی تەمەن٤٠ساڵ،جەماڵ مرووەتی تەمەن٤٦ساڵ و سەعید ڕەشیدی تەمەن٦٠ساڵ
لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعات ڕێگری لە ئازاد بوونی کاتیان دەکرێ و پاش تێپەر بوونی زیاتر لە ٤مانگ لە دەستبەسەر کرانیان و ڕاگیرانیان لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە تا ئێستا نەدڕاونەتە دادگا و چارەنووسیان ناڕوونە.
جێگای ئاماژەیە ناوبراوان پاش زیاتر لە ٩٠ ڕۆژ ڕاگیران و لێپێچینەوە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە گوازراونەتەوە بۆ بەندیخانەی شاری سنە.
شایانی باسە ئەو هاووڵاتییانە ڕۆژی ٢٠ی خەزەڵوەری١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بانە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی بە تۆمەتی هاوکاری کردن لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کراون.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri