محەممەد سەلیمی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

خۆڕاگری:ڕۆژی چوارشەممە١٧ی خاکەلێوەی١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی محەممەد سەلیمی تەمەن٢٨ساڵ خەڵکی سەقز پاش زیاتر لە ٥٥ ڕۆژ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە ناوبراو ڕۆژی سێشەممە ١٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە کرا.
شایانی باسە ناوبراو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار کراوە. سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri