زانا کەسرایی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی مەریوان مرەخەسی کاتی پێدرا

خۆڕاگری:ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی خاکەلێوەی١٤٠١ی هەتاوی زانا کەسرایی خەڵکی گوندی “نێ”سەر بە شاری مەریوان بە دانانی بارمتە بۆ ماوەی ١٥ڕۆژ لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە مرەخەسی کاتی پێدرا.
“زانا کەسرایی” ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری مەریوان دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە کرابوو و دواتر بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرابوو.
جێگای ئاماژەیە ناوبراو ڕۆژی ٢٧ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی لە لایەن دادگای شۆرشی شاری سنە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا و دواتر لە سەر داوایی ناوبراو بۆ پێداچوونەوە، سزاکەی بۆ ١ساڵ بەندکران کەم کرابوویەوە.
شایانی باسە ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی ئەو هاووڵاتییە بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزای ١ساڵ بەندکرانی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری مەریوان کرا.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri