هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ حوکمی ٦مانگ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری:لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی واحید شێخ محەممەدی خەڵکی گوندی ئاڵیاوێ سەر بە شاری شنۆ لەلایەن لقی١ی دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران حوکمی ٦مانگ بەندکرانی تەعزیری بەسەر دا سەپێندرا.
جێگای ئاماژەیە واحید شێخ محەممەدی ڕۆژی شەممە١١ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ و پاش لێپێچینەوە لە ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ڕەشەممە گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری شنۆ.
شایانی باسە ناوبراو ٢٣ی ڕەشەممەی١٣٩٩ی هەتاوی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی ئازاد کرا. سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri