پێنج کەس لە دەستبەسەر کراوانی ڕێوڕەسمی نەورۆزی سنە بە دانانی بارمتە ئازاد کران

خۆڕاگری:ڕۆژی پێنجشەممە١٨ی خاکەلێوەی١٤٠١ی هەتاوی پێنج کەس لە هاووڵاتییانی شاری سنە بە ناوەکانی
“ئومید شێخی”،”ئومید ئەسەدی”،”ئارمان سەلیمی”،پارسا بەهرامی”تەمەن١٧ساڵ و”سامان میرەکی”تەمەن٣٦ساڵ کە لە مەراسمی ڕێوڕەسمی نەورۆزی دەستبەسەر کرابوون بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگاکەیان ئازاد کران.
بە پێی زانیارییەکان ئەو هاووڵاتییانە لە کاتی دەستبەسەر کرانیان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بێ ڕێزی و ئەشکەنجە کراون و هەروەها قژیان تاشراوە.
جێگای ئاماژەیە ئەمنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێشتر هەواڵی ئازاد بوونی سامان میرەکی بڵاو کردۆتەوە.
شایانی باسە ناوبراوان لە ماوەی دەستبەسەر کرانیان لە مافی بوونی پاڕێزەر و چاو پێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەیان بێبەش کراون و لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ئەو پێنج هاووڵاتییە بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار کراون. سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri