سامان میرەکی یەکێک لە دەستبەسەر کراوانی نەوڕۆز بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری:ڕۆژی پێنجشەممە١٨ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی سامان میرەکی تەمەن٣٦ساڵ کە لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی لە یەکێک لە پارکەکانی سنە دەستبەسەر کرابوو بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوە چوونی دادگایەکەی ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە ناوبراو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار کراوە.
شایانی باسە ناوبراو ڕۆژی دووشەممە١ی خاکەڵیوەی١٤٠١ی هەتاوی وێرای دوو هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی شاری سنە بە ناوەکانی بارام بارامی فەرد،تاهیرە شمشەکی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارنی ئەو شارە دەستبەسەر کران.
سامان میرەکی بە تەلێفوون بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئەو شارە کرابوو و یەکێک لە ژینگە پاڕێزەکانی دیاری شاری سنەیە. سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co (https://xoragri@gmail.co/)