زانکۆ مەسعوودی بۆ جاری دووهەم لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا

‌ خۆڕاگری:ڕۆژی چوارشەممە١٧ی خاکەلێوەی١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی زانکۆ مەسعوودی تەمەن٢٢ساڵ خەڵکی سەقز بۆ جاری دووهەم لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ناوبراو لەبەر دەست دا نییە.
جێگای ئاماژەیە زانکۆ مەسعوودی ڕۆژی ١٣ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی لەگەڵ دوو هاووڵاتی دیکەی خەڵکی مڵقرنی شاری سەقز بە ناوەکانی ڕەحمەت ساڵحیان یازی بڵاغ و محەممەد فەدەوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە کرابوون و ئەو سێ هاووڵاتییە پاش تەواو بوونی ڵێکۆلینەوە لەگەڵیان لە ڕۆژی ٢٧ی ڕێبەندان لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە گوازرابوونەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە.
شایانی باسە ناوبراو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی تۆمەتبار کرابوو و ڕؤژی شەممە ٧ی ڕەشەممەی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی دوای زیاتر لە ٩٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەن بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە ئازاد کرابوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri