دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ حوکمی بەندکرانیان بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری:لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی حەیدەر عەلیزادە خەڵکی گوندی قەزەناوێ و شێرزاد مامەندی خەڵکی گوندی نەرزیوە سەر بە شاری شنۆ لەلایەن لقی١٠٢ی دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە تۆمەتی هاوکاری کردن لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران حوکمی بەندکرانیان بەسەر دا سەپێندرا.
جێگای ئاماژەیە حەیدەر عەلیزادە حوکمی ٤ساڵ بەندکرانی تەعزیری و شێرزاد مامەندی٢ساڵ بەندکرانی تەعزیری بەسەریان دا سەپێندراوە.
شایان باسە ئەو دوو هاووڵاتییە لە مانگی خەرمانانی١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازرابوونەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ و پاش ١مانگ دەستبەسەر کران و ڕاگیران بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوە چوونی دادگاکەیان ئازاد کران.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri