هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان پاش زیاتر لە دوو حەوتوو دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

خۆراگری:هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان بە ناوی بورهان درەخشانی بە دانانی بارمتە لە یەکێک لەگرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوە چوونی دادگایەکەی ئازاد کرا.
بورهان درەخشانی ڕۆژی شەممە٢٨ی ڕەشەممەی ١٤٠٠ی هەتاوی بە مەبەستی پێش گرتن لە بەشداری کردنی لە مەراسمی نەوڕۆزی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئەو شارە کرا و دەستبەسەر کرا.
جێگای ئاماژەیە ناوبراو مانگی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو ٣جار بەمەبەستی وەڕگرتنی بەڵێننامە بۆ بەشداری نەکردن لە مەراسمی نەورۆزی بانگهێشت ئیدارەی ئیتلاعات کرابوو. سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri