دوو دەستبەسەر کراوی کورد خەڵکی پیرانشار بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کران

خۆڕاگری:دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی”قەڵاتەڕەش”سەر بە شاری پیرانشار بە ناوەکانی”ئەحمەد ڕەسووڵی”و”ساسان پاداش” پاش زیاتر لە ١٠ڕۆژ دەستبەسەر کران لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگاکەیان ئازاد کران.
جێگای ئاماژەیە ئەو دوو هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە٢ی خاکەلێوەی١٤٠١ی هەتاوی بە تۆمەتی بەشداری کردن لە ڕێورەسمی نەوڕۆزی لە گوندی قەڵاتەڕەش سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri