‌ سێ هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ حوکمی بەندکرانیان بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری:سێ هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی مێهران خارەزم تەمەن٢٠ساڵ،سیامەند خارەزم تەمەن٢٧ساڵ،ئەیوب مووسا تەمەن٢٦ساڵ لەلایەن لقی١٠٢ی دادگای شۆڕشی شاری شنۆ بە سەرۆکایەتی دادوەر ئەبووتالب خەلیل پوور بە تۆمەتی هاوکاری کردن لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران حوکمی بەندکران وپێبژاردنیان بەسەر دا سەپێندرا.
بە پێی ئەو حوکمە ئەیووب مووسا سزای ٨ساڵ بەندکران وپێبژاردن٩میلیۆن و ٧٠٠هەزار تمەن بەسەر دا سەپاوە،کە بەپێی یاسای کۆکردنەوەی سزاکان،زیاترین سزا واتە ٥ساڵ بەندکرانەکەی جێبەجێ دەکرێت.
هەروەها مێهران خاررەزم وسیامەند خارەزم هەرکامیان حوکمی ٦مانگ بەندکرانیان بەسەر دا سەپێندراوە.
جێگای ئاماژەیە ئەو سێ هاووڵاتییە زستانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازرابوونەوە بۆ شوێنێکی نادیار و پاش ماوەیەک دەستبەسەر کران ولێپێچینەوە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوە چوونی دادگایەکەیان ئازاد کران.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri