دەستبەسەر کرانی پێنج هاووڵاتی کورد لە پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆراگری:ڕۆژی یەکشەممە١٤ی خاکەلێوەی١٤٠١ی هەتاوی پێنج هاووڵاتی کورد بە ناوەکانی “پەریسا سپاهی”تەمەن١٧ساڵە”کەویار ئەلیاسی”تەمەن١٨ساڵەخەڵکی مەهاباد”عیرفان زوڵفی نیا”تەمەن١٨ساڵە خەڵکی سەقز”یوسف حەشرەتی”تەمەن٢٢ساڵە و”مەنسوور کانی ڕەش”تەمەن٣٢ساڵە خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری پیرانشار دەستبەسەر کراون.
جێگای ئاماژەیە ئەو پێنج هاووڵاتییە لە ناو ماڵێک لە گوندی کارخانە قەند سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازراونەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ناوبراوان لەبەر دەست دا نییە. سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri