‌ پێنج هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ سزای بەند کرانیان بەسەر دا سەپا

خۆڕاگری: پێنج هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوەکانی ڕێبوار چارەکەداری، جەلال قادرزادە، عوبێد ئەنوەری، رەحمان ئەسەدی، فەرهاد مەعرووفی لە لایەن دادگای شوڕشی شاری شنۆ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەرۆکایەتی دادوەر ڕەزایی لە سەر یەک سزای ١٣ ساڵ بەندکرانیان بەسەر دا سەپێندرا.
بە پێی ئەو سەزایە هەر یەک لە رەحمان ئەسەدی بە ٤ ساڵ بەندکران ،فەرهاد مەعرووفی بە ٣ ساڵ بەندکران، جەلال قادرزادە بە ٣ سال بەندکران،عوبێد ئەنوەر بە ٢ سال بەندکران، رێبوار چارەکەداری بە ١ ساڵ بەندکران،مەحکووم کراون.
شایانی باسە سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١١ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی پێنج هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی ڕەحمان ئەسەدی، عوبەید ئەنوەری و فەرهاد مەعرووفی خەڵکی گوندی ئاڵیاوێ، جەلال قادری‌زادە خەڵکی نەڵۆس و ڕێبوار چارەکداری خەڵکی شاری شنۆ لە لایان هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کرابون.
ئەم سەزایە ڕۆژی شەممە ٦ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی بە ڕەسمی بەو هاووڵاتیانە ڕاگەیەندراوە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri