‌ ڕاپۆرتی ئاماری ساڵانەی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕؤژهەڵاتی کوردستان،تایبەت بە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە ڕؤژهەڵاتی کوردستان


بە چاوخشاندنێکی خێرا بە ئامار و ڕاپۆرتی جۆراوجۆر تایبەت بە ناوەندەکانی داکۆکیکار لە مافی مرۆڤ و ڕێکخراوەکانی چالاک لە بواری مافی مرۆڤ ئەوەمان بۆ دەردەخات کە کۆماری ئیسلامی ئێران پێشەنگە لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ بە تایبەتی ئازادییە سیاسییەکان و مافە مەدەنیەکانی هاووڵاتییان، هەر بۆیە لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو دا بۆ سێ جار لەلایەن ڕێکخراوی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ مەحکووم کراوە.
کە ئەوەش دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کە کۆماری ئیسلامی ئێران بێ گوێدان بە پەیمان و پابەند بوونە نێو دەوڵەتییەکان لە پێناو پاراستن و مانەوەی خۆی زۆر بێ بەزەییانە بەڕامبەر بە دژبەرانی سیاسی خۆی دەجوڵێتەوە و دوور لە هەموو ڕێسا و یاسایەک،تۆمەتی بێ بنەمای،بەغی،محاربە،فساد لەسەر زەوی دەداتە پاڵ چالاکانی سیاسی ومەدەنی،هەر بۆیە ساڵی ڕابردوو وەک ساڵانی پێشوو بە دەستبەسەر کردنی چالاکانی سیاسی و مەدەنی بە تاک بە شێوە فەلەیی بۆ چەندین جار لە ڕؤژهەڵاتی کوردستان بەشێکی زۆر لە هاووڵاتییانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر و حوکمی قورسی بەندکران و ئێعدام یان بەسەر دا سەپێندراوە.
هیچ گۆمان لەوە دا نییە و دکرێ ئەو ئامارانە زۆر لەوە زیاتر بن،بە هۆکاری ئەوەی کە لە کۆماری ئیسلامی دا دەست کەوتنی زانیاری لەو بارەوە سەختە و زۆر جاریش خەڵک لە ترسی هەڕەشەی هێزە ئەمنییەکان هەواڵی دەستبەسەر کردنی گیراوان بە مێدیای ناکەن.
هەر بۆیە ئەوەی لێرە دەخرێتە بەرچاو بە پێی ئەو ئامارە تۆمار کراوانەن کە ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕؤژهەڵاتی کوردستان تۆماری کردوون.
لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو دا ٤٠٩ کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی و ژینگەپاڕێز و مامۆستای زمانی کوردی بە تۆمەتی دژایەتی کردن لەگەڵ سیستمی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کراون کە زۆر یەک لەو هاووڵاتییانە بۆ ماوەی چەندین مانگ لە ژوورە تاکە کەسییەکان لە ژێر ئەشکەنجە، لێکۆڵینەوەیان لێ کراوە.
لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو واتە ساڵی١٤٠٠ی هەتاوی ١١٣ کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی حوکمی قورسی بەند کران و ئێعدامیان بەسەر دا سەپێندراوە کە لەسەر یەک بە :
١-٤٩٦ساڵ و ٨مانگ و ١٤ ڕؤژ بەندکران تەعزیری
٢-٥ساڵ و ٧مانگ بەندکرانی هەڵپەسێردراو
٣-٤ساڵ قەدەغەی سەفەر کردن بۆ دەرەوەی وڵات
٤-٢٣ساڵ دوور خستنەوە لە زێدی خۆیان
٥-١٠٤ میلیۆن تمەن پێبژاردن
٦-٢٤٠ زەربە قامچی
٧-٤کەس لەو هاووڵاتییە حوکم دراونە بە سزای نارەوای ئێعدام مەحکووم کراون
ئەوە جێگای سەرەنجە لە ناو ئاماری دەستبەسەر کراوان ٢٣کەس لە چالاکانی ژن لە ڕؤژهەڵاتی کوردستان دەبینرێن کە ١٤کەس لەو ژنانە حوکمی قورسی بەندکرانیان بەسەر دا سەپێندراوە.
جێگای ئاماژەیە کە لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو دا ٧ کەس لە گیراوانی سیاسی لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکان گیانیان لە دەست داوە. سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri