چالاکێکی مەدەنی خەڵکی گوندی تەنگیسەر پاش بانگهێشت کرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر و بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری:ڕۆژی چوارشەممەی٣ی خاکەلێوەی١٤٠١ی هەتاوی چالاکێکی مەدەنی بە ناوەی نەعیم محەممەدپوور خەڵکی گوندی تەنگیسەر و دانیشتووی شاری سنە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران کرا و دەستبەسەر کرا.
ناوبراو بە تۆمەتی بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی لە”تەختە”سەر بە شاری سنە بانگهێشت و دەستبەسەر کرا.
نەعیم محەممەدپوور پاش چەند کاتژمێر بێ ڕێزی کردن و ئەشکەنجە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کرا. سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri