بەهمەن چێشتە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری:بەهمەن چێشتە هاووڵاتی خەڵکی پیرانشارکە ڕۆژی ٢٨ی رەشەممەی ساڵی رابردوو لە لایەن هێزە ئەمنیەکان دەستبەسەر کرابوو بە دانانی بارمتە تا کاتی دادگایی کردنەکەی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
شایانی باسە ڕۆژی شەممە٢٨ی ڕەشەممەی١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی بەهمەن چێشتە تەمەن٤٨ساڵ خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بە پێی زانیارییەکان ئەو هاووڵاتییە لە یەکێک لە شەقامەکانی پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کراو تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکرانی لەبەر دەست دا نییە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co