عادڵ نادری بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارنی شاری سنە کرا

خۆراگری:ڕۆژی پێنجشەممە٤ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی هونەرمەندێکی کورد بە ناوی عادڵ نادری خەڵکی گوندی”بۆڕییەر”سەر بە شاری سەوڵاوا بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شاری سنە کراوە و پاش چەند کاتژمێر دەستبەسەر کران و لێکۆڵینەوە بە وەرگڕتنی بەڵێننامە ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە ناوبراو لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعات هەڕەشەی لێ کراوە لە بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی نەوڕؤزی خۆ بپاڕێزێ.
شایانی باسە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە ناوبراویان ڕاگەیاندووە تەنیا لەو ڕێوڕەسمانەی دەتوانێ بەشدار بێ کە لە ژێرچاودێری هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بێ. سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri