هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران کران

خۆڕاگری:ڕۆژی چوارشەممە٣ی خاکەلێوەی١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی ئومید ئەسەدی بە تۆمەتی بەشداری کرادن لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی لە پارکی مناڵی ئەو شارە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارن کرا و بۆ ماوەی چەند کاتژمێر لێکۆلینەوەی لێ کرا.
جێگای ئاماژەیە ناوبراو لە ڕێگای تەلێفۆن بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارن کرا و دوای وەڕگرتنی بەڵێننامە ئازاد کرا.
شایانی باسە ناوبراو لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڕەشەی دەستبەسەر کرانی لێ کراوە کە لە بەشداری کردن لەو ڕێوڕەسمانە و ئەو چالاکییانە خۆ بپاڕێزێ. سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri