دەستبەسەر کرانی سێ هاووڵاتیی تری خەڵکی سنە بە تۆمەتی بەشداری کردنی لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی

خۆراگری:ڕۆژی دووشەممە١ی خاکەڵیوەی١٤٠١ی هەتاوی سێ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی شاری سنە بە ناوەکانی بارام بارامی فەرد،تاهیرە شمشەکی و سامان میرەکی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارنی ئەو شارە دەستبەسەر کران.
ئەو سێ هاووڵاتییە بە تۆمەتی بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی لە پارکی مناڵ دەستبەسەر کراون.
جێگای ئاماژەیە سامان میرەکی بە تەلێفوون بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئەو شارە کراوە و یەکێک لە ژینگە پاڕێزەکانی دیاری ئەو شارەیە.
شایانی باسە بارام بارامی فەرد و تاهیرە شمشەکی ڕۆژی ڕابردوو دوای ئەوەی کە بە نووسراوە بەڵێننامەیان لێ وەرگیرابوو ئازاد کراون، کە بە پێی زانیارییەکان لە کاتی دەستبەسەر کردنی ئەو ژن و مێردە بێریزی زۆریان بەرامبەر کراوە. شایانی باسە، کە ژمارەی دەستبەسەرکراوانی ڕیوڕەسمی نەورۆزی شاری سنە گەیشتە ٢١ کەس کە پێشتر ناوەکانیان لە لایەن ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاشکرا کراون.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri