هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ حوکمی١٨مانگ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆراگری:لە ماوەی چەند ڕوژی ڕابردوو هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی مێهران سولێمانپوور خەڵکی گوندی ئاڵیان سەر بە شاری شنۆ لەلایەن لقی١ی دادگای شۆڕشی شنۆ بە دادوەری ڕەزایی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران بە ١٨مانگ بەندکران مەحکووم کرا.
جێگای ئاماژەیە ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی پووشپەڕی١٤٠٠هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کرابووە.
شایانی باسە ناوبراو رۆژی پێنجشەممە٢٤ی پووشپەڕی١٤٠٠ هەتاوی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کاتی دادگایی کردنەکەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ ئازادکرابوو. سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri