هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە پاش بانگهێشت کرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کرا

خۆڕاگری:ڕۆژی چوارشەممە٣ی خاکەلێوەی١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی ئومیدشێخە پاش بانگهێشت کرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئەو شارە دەستبەسەر کرا.
جێگای ئاماژەیە بانگهێشت کردنی ئەو هاووڵاتییە لە ڕێگای تەلێفوونەوە بووە و بە تۆمەتی بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی لە پارکی مناڵ دەستبەسەر کراوە.
شایانی باسە ئەو هاووڵاتییە پاش دەستبەسەر کرانی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئەو شارە بە بنەماڵەی ناوبراویان ڕاگەیاندووە کە کوڕەکەیان دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ گرتنگەی ئەمنییەتی شەهرامفەر لە ناوەندی ئەو شارە. سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri