لە دڕێژەی دەستبەسەر کرانی بەشدار لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی شاری سنە ٢هاووڵاتیی دیکە دەستبەسەر کران

خۆڕاگری:ڕۆژی دووشەممە١ی خاکەلێوەی١٤٠١ی هەتاوی ٢ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی شاری سنە بە ناوەکانی ئارەش فەداکار تەمەن٢٧ساڵ وئارمان سەلیمی لە یەکێک لە شەقامەکانی نیزیک پارکی مناڵ بە هۆی بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کران.
جێگای ئاماژەیە تا ئێستا بە پێی زانیارییەکان ئەو کەسانەی کە لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی دا بەشدارییان کردووە و لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراون و ناوەکانیان ئاشکرا کراوە گەیشتووتە ١٩کەس کە کە ١٧کەسیان خەڵکی شاری سنە و ٢کەس خەڵکی شاری پیرانشار:
١. ئاریانا سەلیمی٢. بەتوول ئەعزەمی٣.کەیوان محەممەدی٤.کەیهان باباخانی٥.فەردین پەیمانکار٦.جەمشید فەرزی٧.عابیدخورشیدی٨.کەیوان زەندکەریمی٩.سەهەندبەرزەنجی١٠.ئارەش شەکیبا١١.خالیدحوسێنی١٢.ئازاد مەحموودیان١٣. ئەحمەد ڕەسووڵی١٤. ساسان پاداش١٥. سۆهراب جەلالی١٦. فوئادعینایەتی١٧. جەماڵ ئەسەدی١٨.ئارەش فەداکار١٩.ئارمان سەلیمی
جێگای ئاماژەیە دوو کەس لە دەستبەسەر کراوەکان ڕۆژی سێشەممە٢ی خاکەلێوە بە ناوەکانی بەتوول ئەعزەمی بە دانانی بارمتە و ئاریانا سەلیمی بە وەرگرتنی بەڵێننامە ئازاد کران.

سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri