هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ حوکمی ٢ساڵ و٦مانگ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری:لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی هاشم خوران خەڵکی گوندی ئاڵیان سەر بە شاری شنۆ لەلایەن لقی١ی دادگای شۆڕشی شنۆ بە دادوەری ڕەزایی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران حوکمی ٢ساڵ و٦مانگ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا.
جێگای ئاماژەیە ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی پووشپەڕی١٤٠٠هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ناوەندی شاری ورمێ.
شایانی باسە ناوبراو پاش لێپرسینەوەی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕۆژی ٦پووشپەڕی١٤٠٠ی هەتاوی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچووونی دادگایەکەی ئازاد کرا.

سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri